ئاڵای نیشتمانی كوردستان

ئاڵای نیشتمانی كوردستان

The Flag of Kurdistan

پێشه‌كی:

ئامانج له‌م به‌ڵگه‌نامه‌یه ‌پێشكه‌شكردنی كورته‌یه‌كی مێژووییه‌ سه‌باره‌ت به‌ئاڵای نیشتمانی ئێستای كور یارمه‌تیدانی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ ئه‌م ئاڵایه‌ به‌كارده‌هێنن بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن به‌ شێوه‌یه‌كی ڕاست دووباره‌ دروستی بكه‌نه‌وه‌. ئه‌م به‌ڵگه‌نامه‌یه‌ ڕێسا بنچینه‌ییه‌كانی دروستكردنی ئه‌م ئاڵایه‌ و ڕه‌نگه‌ ستانده‌رده‌كانی كه‌ ده‌بێت به‌كاربێت له‌ خۆ ده‌گرێت.

پشتەی مێژوویی:

ئاڵای نیشتمانی كوردستان بۆ یه‌كه‌مین جار له‌ لایه‌ن دامه‌زرێنه‌رانی بزوتنه‌وه‌ی " كۆمه‌ڵه‌ی به‌رزكردنه‌وه‌ی كوردستان" ه‌وه‌ داهێنرا بۆ نواندنی گه‌لی كورد له‌ خه‌باتیدا له‌ پێناو سه‌ربه‌حۆیی بوون له‌ ده‌سه‌ڵاتی ئیمبراتۆریه‌تی عوسمانی كزولاواز بوو. له‌ دواییدا پێشكه‌شكرا به‌ ئه‌ندامانی شاندی نێوده‌وڵه‌تی له‌ كونفرانسی ئاشتی له‌ پاریس له‌ ساڵی 1920 كه‌ پلانێكی دانا بۆ سه‌ربه‌خۆیی كورد وه‌ك به‌شێك له‌ په‌یمانی سیڤه‌ر له‌ گه‌ڵ توركیای عوسمانیدا. هه‌ر له‌ ژیّر هه‌مان ئاڵادا بزووتنه‌وه‌ی خۆییبون پێكهێنانی یه‌كه‌مین حكومه‌تی كوردی له‌ هه‌نده‌ران له‌ ساڵی 1927 ڕاگه‌یاند و شه‌ڕێكی دووردرێژی تاوه‌كو ساڵی 1932 له‌ پێناو بوژاندنه‌وه‌ی سه‌ربه‌خۆیی نیشتمانی گه‌لی كورد  كرد، كه‌ له‌ ساڵی 1848 وه‌ له‌ ده‌ستی چووبوو.

له‌ ساڵی 1946 له‌ گه‌ڵ دامه‌زراندنی كۆماری كوردستان له‌ مه‌هاباد دا، ئاڵا تیشكداره‌ كۆنه‌كه‌ له‌ لایه‌ن په‌رله‌مانی ئه‌وسا كرا به‌ ئاڵای فه‌رمی كۆمار، له‌ دوایشدا ئه‌م ئاڵانیشتمانیه‌به‌ شێوه‌یه‌كی به‌رفراوان به‌كارهات له‌ كوردستانداو له‌لایه‌ن زۆر له‌ بزووتنه‌وه‌ و قه‌واره‌ كوردییه‌كان به‌رز كرایه‌وه‌ له‌ هه‌موو پارچه‌یه‌كی ئه‌م خاكه‌دا.

به‌م شێوه‌یه‌ ئه‌م ئاڵا تیشكداره‌ پیرۆز كرا به‌ خوێنی هه‌موو نیشتیمان په‌روه‌رێكی كوردی ئه‌م سه‌ده‌یه‌، هه‌ر له‌ ده‌یان هه‌زار له‌وانه‌ی كه‌ گیانیان له‌ده‌ستدا له‌ پێناو داكۆكی كردن له‌ بزاڤی سه‌ربه‌حۆیی له‌ ژێربزووتنه‌وه‌ی خوییبون تاوه‌كو ده‌گاته‌ سه‌رۆكی كۆماری كوردستان و ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی حكومه‌تی ئه‌وسا كه‌ هه‌موو له‌ سێداره‌ دران له‌لایه‌ن دوژمنه‌وه‌ كاتێ كه‌ چاویان به‌م ئاڵایه‌كه‌وت. ئه‌م ئاڵایه‌ به‌رز بوو كاتێك ده‌رسیم له‌ ساڵی 1938 دا سووتێنرا، به‌رزبوو كاتێك برینداره‌ كورده‌كان به‌سه‌ر ده‌سته‌به‌ره‌كانه‌وه‌ له‌ به‌رده‌م تیپه‌ گولله‌ هاوێژه‌كانه‌وه‌ دانران له‌ ساڵی 1980 دا، به‌رزبوو كاتێك هه‌زاره‌ها هاوڵاتی كورد له‌ شارو شارۆچكه‌كان گازی ژه‌هراویان پێداكرا له‌ ساڵی 1988 دا، به‌رزبوو كاتێك به‌ ملیونه‌ها كه‌س له‌ دیهات و شاره‌كان ده‌ربه‌ده‌ركران و شوینه‌كانیان به‌رده‌وام تا ساڵی 1989 ئاگر ده‌دران ، ئه‌مڕۆش ئه‌م ئاڵایه‌ هه‌ر به‌ به‌رزی ده‌مینێته‌وه‌ له‌ هه‌موو شوێنێكدا-- 150 ساڵ دوای له‌ ده‌ستدانی سه‌ربه‌خۆیی گه‌لی كورد- - ئه‌مه‌ش له‌ كاتێكدا كه‌ خه‌باتی به‌رده‌وامی كورد له‌ زیادبووندایه‌ بۆ به‌ده‌ستهێنانه‌وه‌ی سه‌ربه‌رزی و یه‌كسانی له‌ گه‌ڵ نه‌ته‌وه‌كانی تر له‌ ڕێگای بووژاندنه‌وه‌ی مافی هه‌ڵبژاردنی چاره‌نووسی خۆیان.

وه‌سف كردنی ئاڵای نیشتمانی:

ئاڵای نیشتمانی كوردستان له‌ ڕووبه‌رێكی سێ ڕه‌نگی و هێمایه‌كی ناوه‌ڕاست پێك دێت.

ڕووبه‌ری سێ ڕه‌نگی:

ئاڵای كوردستان له‌ سێ پارچه‌ی ئاسۆیی پێك دێت. پارچه‌ی سه‌رووی سووره‌، پارچه‌ی ناوه‌ڕاستی سپییه‌ و پارچه‌ی خوارووشی سه‌وزه‌. پانی ئاڵاكه‌ دوو له‌سه‌ر سێی درێژیه‌كه‌یه‌تی.

fig 1
شێوه‌ی ژماره‌ (1)

هێمای نیشتمانی/ نه‌ته‌وه‌یی:

گرنگترین تایبه‌تمه‌ندیه‌تیه‌ كوردییه‌كانی ئاڵاكه‌ هێمای خۆره‌ زێڕینه‌كه‌یه‌ له‌ ناوه‌ڕاستیدا. ئه‌م هێمایه‌ مێژووییه‌كی كلتوری و ئاینی هه‌یه‌ له‌ ناو كورد دا، كه‌ بۆ دێر زه‌مان ده‌گه‌ڕێته‌وه‌. په‌پكه‌ی (به‌شه‌ خڕه‌كه‌ی) هێماكه‌ 21 تیشكی لێ ده‌بێته‌وه‌،كه‌ هاوقه‌باره‌و هاو شێوه‌ن. ژماره‌ 21 گرنكیه‌كی تایبه‌تی هه‌یه‌ له‌ نه‌ریتی ئاینی یه‌زدانی كوردیدا.


شێوه‌ی ژماره‌ (2)

به‌به‌كارهێنانی دووریه‌كانی 2:3 بۆ ئاڵاكه‌، تیره‌ی په‌پكه‌ی خۆره‌كه‌ ده‌بێته‌ 1. 0 له‌ گه‌ڵ تیشكه‌كان و 0. 5 بێجگه‌ له‌ تیشكه‌كان. تیشكه‌كان له‌ لاته‌نیشته‌وه‌ ڕاستو ڕێكن و له‌ دیوی ده‌ره‌وه‌یاندا له‌ خاڵێكی تیژ به‌یه‌كتر ده‌گه‌ن و وخاڵێكی تیژی پێچه‌وانه‌یی له‌ دیوی ناوه‌وه‌ دروست ده‌كه‌ن كاتێ كه‌ به‌ یه‌كتر ده‌گه‌ن له‌ له‌ گه‌ڵ په‌پكه‌ی ناوه‌راست.

fig 3
شێوه‌ی ژماره‌ (3)

خۆره‌كه‌ به‌ته‌واوی ده‌كه‌وێته‌ ناوه‌ڕاستی ئاڵاكه‌. شێوه‌ی ژماره‌ (4)

fig 4
شێوه‌ی ژماره‌ (4)

خۆره‌كه‌ به‌ جۆرێك داده‌نرێت كه‌ هێڵی درێژی ستونی ئاڵاكه‌ به‌ ناو به‌رزترین خاڵی خۆره‌كه‌دا تێپه‌ر ببێت. شێوه‌ی ژماره‌ (5)


شێوه‌ی ژماره‌ (5)

 

ڕه‌نگه‌ ڕه‌سمیه‌كان: ئاڵاكه‌ به‌م ڕه‌نگانه‌ ده‌بێت

 

Colour PMS Code HEX RGB DECIMAL RGB ACTUAL
Red PMS 032C #FF0000 255.0.0  
Sunburst Yellow PMS 116C #FCD116 252.209.22  
White   #FFFFFF 255.255.255  
Green PMS 355C #009E49 0.158.73  

PMS = PANTONE® Matching System

 

 

ئاماده‌كردنی: د. بێژەن أ. ئیلیاسی

 

 

به‌ ڕاوێژكاری: پروفیسور میهرداد ڕ. ئیزادی

سوپاسی تایبه‌ت بۆ په‌یمانگای فلاگ بۆ هاوكاری به‌رده‌وامیان

 

--~--~--~--~--~--~--~--~--~--~--~--~--~--~--~--~--~--~

تێبینی: ئه‌م به‌ڵگه‌نامه‌یه‌ كه‌ ده‌رباره‌ی ئاڵای نیشتمانی كوردستانه‌ بۆ یه‌كه‌مین جار له‌ لایه‌ن د. م. ڕ. ئیزاد ییه‌وه‌ ئامادكرا (لایه‌نی مێژوویی وهونه‌ری) و د. بیجان ئیلیاسی (لایه‌نی ته‌كنیكی) له‌ ساڵی 1998 دا و ڕاسته‌وخۆ له‌ لایه‌ن په‌یمانگای فلاگی نێده‌وڵه‌تیه‌وه‌ په‌سه‌ند كرا، دوای ئه‌مه‌ش له‌ ساڵی 1999 ی زاینیدا په‌رله‌مانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بە یاسای ژماره‌ 14 (كوردستانی عیڕاق) قبوڵی كرد كه‌ ببێته‌ ئاڵای نیشتمانی فه‌رمی و ستانده‌رد بۆ كوردستان به‌ گشت لایه‌نه‌كانیه‌وه‌. هه‌ر له‌و كاته‌وه‌ ئه‌م ئاڵایه‌ به‌ شێوه‌یه‌كی به‌رفراوان له‌ سه‌ر ئاستی جیهانیدا به‌كاردێت وه‌كو ئاڵای نیشتمانی كوردستان.